بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەرپرسانی پارتی دیمۆکراتی گەلان یان هەدەپە لە تورکیا، بە ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی نەشنال وتوویانە بە هۆی سەرەنج نەدانی تورکیا بە ناوچە کوردنشینەکانی ئەو ولاتە، مەترسی گشت گیری نەخۆشی کۆرۆنا لە ئەو ناوچە زیاترە.
ئەو پارتە پاگەندەی کردووە کە لە حاڵێکدا کە جیهازاتی پزیشکی، سیستەمی هەناسەی دەستکرد و دەرمانی زیاتر دەنێردرێن بۆ ناوچەی ڕۆژاوای تورکیا، ئیمکاناتی پزیشکی لە ناوچە کوردنشینەکان لە چاو حەشیمەتەکەی بەس نییە.
ئەو گۆڤارە هەروەها ڕاپۆرتی داوە کە کێشەی زیاتر وەکوو نرخی زۆری بێکاری، ژێرخانی کەم و بێ باوەڕی خەڵک بە دەوڵەت، بەرەوڕوو بوونەوەی کۆرۆنای لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا سەخڵەت کردووەتەوە.
نەشناڵ دەڵێت بەرپرسانی داد و گەشە و بەرپرسانی نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە وەڵام دانەوە بە پرسیار و ئەو تۆمەتانە خۆیان بواردووە.
342/